چارەسەرەکان:
ستافی پزیشکی و تەکنیکی سەنتەرەکەمان هەوڵدەدەن بۆ پێشكەشكردنى خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکان به نەخۆشەكانمان بە بەرزترین کوالێتی، کە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرن:
· چارەسەری پێكانى چاوى ئەو کەسانەی لە ئەنجامى جەنگ و پێكانى مەترسيداردا برینداربوون.
· چارەسەری نەخۆشییەکانی پەستانی چاو (ئاوی ڕەش)
· چارەسەری هەموو جۆرە نەخۆشییەکانی تۆڕی چاو.
· چارەسەری نەخۆشییەکانی چاو لە منداڵاندا.
· چارەسەری ئاوى سپى
· چارەسەری نەخۆشییەکانی گلێنەى چاو.
· چارەسەری مەترسییەکانی شکانەوەی ڕوناکی بە لەیزەك.
· چارەسەری خێلی.
· چاندنی چاوی دەستکرد.
· نەشتەرگەری جوانکاری.