Get in touch
555-555-5555
mymail@mailservice.com

 بەشی گلێنە



گلێنه‌:

ڕووی چاو لە په‌رده‌ی ناوه‌ و گلێنه‌ پێکدێت، کە شتێکی ڕوونە و لەوێوە ڕوناکی و وێنەکانی دەورووبەرمان دەچنەناو چاو.

باوترین نەخۆشییەکانی تووشی په‌رده‌ی ناوه‌وه‌ دەبێت وشکی چاو و هه‌وكردنی په‌رده‌ی ناوه‌وه‌ن کە دەکرێت هۆکاری ئەمانە ڤایرۆسبێت، هەروەها لەگەڵ سووربوونەوە و کاردانەوەی هەستیاری، چوونە ژوورەوەی تەنی نامۆ، گەورەبوونی نائاسایی لە په‌رده‌ی ناوه‌وه‌دا (pterygium یان  vermiform).

کۆمەڵێک چارەسەری گلێنه (cornea) هەیە. لە کەیسی گلێنه‌ی قوچه‌كی(keratoconus) دا تەکنه‌لۆژیای بەستەری زەڕبی بەکاردەهێنین ‌ له‌رێگای تیشکی سەرووبنەوشەیی ، هەروەها ئەڵقە دەچێنین لەناو گلێنەدا.

هەروەها نەشتەرگەری چاندنی گلێنه (cornea) ئەنجامدەدەین بۆ چارەسەرکردنی دۆخە نه‌خۆشییه‌كان کە لە گلێنه‌ی قوچه‌كی (keratoconus)ی پێشکەوتووەوە دەستپێدەکات تا ده‌گات به‌ قۆناغی تەڵخبوونی گلێنه (cornea)، دوای ئەنجامدانی پشکنینی وورد بۆ هەر نەخۆشێک گلێنه (cornea)ی گونجاو هەڵدەبژێرین بۆ هەر کەیسێک. لە کاتی چاندنی گلێنه (cornea)دا بەشە زیانلێکەوتووەکە لادەبەین و بەشە تەندرووستەکە دەهێڵینەوە. له‌ زۆربه‌ی باره‌كاندا، هۆکاری ئەم نەخۆشییە نەزانراوە.




نیشانەکانی نەخۆشیی گلێنه (cornea)

·       نەخۆشییەکە لە قۆناغەکانی سەرەتادا شاراوەیە، دەبێتەهۆی لاوازبوونی بینین کە دەکرێت دوای پشکنین لە لایەن پسپۆڕێکەوە بە چاویلکە چارەسەربکرێت. لەوانه‌یە نیشانە ڕوونەکانی نەخۆشییەکە دەرنەکەون، یان ئەو نیشانانە زۆر سادە یان نادیار بن كه‌ ده‌كرێت دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە بۆ ماوەیەکی زۆر دوابکەوێت.

·      زۆربەی کات نەخۆشەکان هەست بە زیادبوونێکی لەناکاوی نمرەی چاویلکەکانیان دەکەن لەگەڵ هەر سه‌ردانکردنێکی پزیشکدا، کە بینین بەبێ چاویلکە قورستر دەبێت، هەروەها بە چاویلکەشەوە ئاسوودە نابن.

·       لە قۆناغی دواتردا، بینین خراپ دەبێت، تەنانەت بە چاویلکەشەوە، نەخۆشەکە هەستدەکات کە تیژی بینین بە شێوەیەکی بەرچاو لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەگۆڕێت. هەروەها دەکرێت بناڵێنێت به‌ده‌ست بینینی شێوه‌ی بازنه‌یی لە دەوری تەنەکان. لە قۆناغی دواتری نەخۆشییەکەدا، دەکرێت درز لەسەر ڕووی ناوەوەی گلێنه‌ (cornea) دروستببێت لە هەندێک نەخۆشدا. ئەمە دەبێتەهۆی کۆبونەوەی ئاوێکی زۆر و ئازارێکی بەهێزی چاو.



چارەسەری نەخۆشيی گلێنه (cornea)

چاندنی گلێنه‌ (cornea) نه‌شته‌رگه‌ییه‌كه‌ كه‌ تێچووێكی زۆری هه‌یه‌ و پێویستی بە چاودێريی بەردەوام و سەردانيکردنی پزیشکی پسپۆڕە بۆ ماوەی نزیكه‌ی ساڵێک. ئێلێکترۆدەکان بۆ گواستنەوەی شانە دەردەهێنرێن دوای ماوەیەک کە لە ٦ مانگ کەمتر نەبێت دوای نەشتەرگەرییەکە.

لە ئێستادا شێوازێکی زۆر ئاسانتر و مۆدێرنتر هەیە بۆ نەشتەرگەريی چارەسەرکردنی گلێنه‌ی قوچه‌كی (keratoconus) کە بریتییە لە چاندنی ئەڵقەیەکی تایبەت له‌ ئەستووری گلێنه‌ (cornea) کە ئەم ئەڵقەیە بە ڕێگایەکی تایبەت کۆمپرێسدەکرێت دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی قۆقزبوونی گلێنه‌ (cornea). ئه‌م شێوازی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ ره‌زامه‌ندیی ده‌سته‌ی ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی خۆراكی ئه‌مریكی به‌ده‌سهێنا، به‌و مه‌رجه‌ی ته‌نها بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ ئه‌نجامبدرێت كه‌ ناتوانن هاوێنه‌ی به‌سته‌ری تایبه‌ت به‌كاربێنن و گرفتی گلێنه‌ی قوچه‌كی به‌هێزی ئاست مامناوه‌ندییان هه‌یه‌.

باوترین ئه‌و هاوێنانه‌ی بۆ گلێنه‌ی قوچه‌كی(keratoconus) به‌كارده‌هێنرێن بریتین له‌وانه‌ی له‌ جۆری (ROSE-K)ن، کە هاوێنەی ئەمریکین و لەتەواوی جیهاندا ناسراون لە بواری گلێنه‌ی قوچه‌كی (keratoconus)دا و،  هاوێنەکان ٣ هەفتە دوای پشکنینەکان دەگەن بەدەستماندەگەن. بە پلەی دووەم، هاوێنەکانی کۆمپانیای (Ciba Vision) دێن کە کۆمپانیایەکی بەڕیتانییە و گەورەترین بەرهەمهێنی هاوێنەیە لەتەواوی جیهاندا.

کەیسە سادەکان و بەرەوپێشنەچووەکان دەکرێت تەنها لە ڕێگەی چاویلکەوە چارەسەربکرێن، هەتا ئێستا هیچ دەرمانێک نییە بۆ چارەسەرکردنی گلێنه‌(cornea).




چاندنی گلێنه (cornea) (PKP)

نەشتەرگەرییەک هەیە کە تێیدا گلێنه‌ی (cornea) زیانلێکەوتووو یان نەخۆش دەردەهێنرێت و یەکێکی تەندرووست لە جێگەی دادەنرێت. کاتێک هەموو گلێنه (cornea) دەگۆڕدرێت پێیدەگوترێت (penetrating keratoplasty) و کاتێک تەنها شانە زیانلێکەوتووەکەی گلێنه (cornea) لادەبرێت پێیدەوترێت (Lamellerkeratoplasty)، گلێنه (cornea)ی بەخشراو گلێنه (cornea)یەکی تەندروستە و هیچ نەخۆشییەکی تێدا نییه‌ یان فاکتەرێک کاریگەری له‌سه‌ر هه‌بێت)

گلێنه (cornea)بەشە ڕوونەکەی پێشەوەی چاوە کە بەشە ڕەنگدارەکەی چاو دادەپۆشێت و لە نێوانیاندا ژووری پێشەوەی چاو هەیە.




چاندنی گلێنه (cornea)(Dsek)

چەندین شێوازی نەشتەرگەريی چاندنی گلێنه (cornea) هەیە. لە شێوازە کۆنەکەدا گلێنه (cornea) بەتەواویبەتەواوی دەردەهێنرا و گلێنه (cornea)یەکی تەندروست لە جێی دادەنرا لە ڕێگەی تەقەڵەوە. بەڵام کاتێک شێوازە نوێکە بەکاردەهێنین، کە ئامێری وردی وەک لەیزەری تێدا بەکاردەهێنرێت، تەنها بەشێکی گلێنه (cornea) لێدەکرێتەوە كه‌ (DSEK)ه‌. هەروەها چەند شێوازێکی تری چاندنی گلێنه‌(cornea) هەیە.


چاندنی گلێنه (cornea)(Dalk)

لە نەشتەرگەريی قووڵی چاندنی پێشه‌وه‌ی گلێنه (cornea)دا، ٣ توێژاڵی سەرەوەی گلێنه (cornea) لادەبرێن و چەند توێژاڵێکی دیکەی بەخشراو لە جێگەیان دادەنرێن، ئەمەش دەبێتەهۆی دروستبونی گلێنه‌یه‌كی جێگرەوە به‌ ئه‌ستوریه‌كی نیمچه‌یی. ئەم نەشتەرگەرییە توانای ٪٩٠ی بینین و شۆفێریکردن دەداتە نەخۆشەکان، بەڵام دەکرێت پێویستیان بە بەکارهێنانی چاویلکە یان هاوێنەی پزیشکی یان ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی دیکە ببێت. لەوانەیە پێویستی بە ١٨ مانگ بێت بۆ چاکبوونەوە ەتەواوی دوای نەشتەرگەرییەکە. نەشتەرگەريی گلێنه (cornea)ی (DALK) چەند مەترسییەکی هەیە، بەڵام کێشەی ئاڵۆز بە دەگمەن دروستدەبێت، هەروەها دەکرێت جەستەی نەخۆشەکە گلێنه (cornea) نوێکە ڕەتبکاتەوە، بەڵام ئەمە تەنها لە ١٠٪ی نەخۆشەکاندا ڕوودەدات لە ماوەی ٢ ساڵدا لەدوای نەشتەرگەرییەکە. چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە ئاسانە چونکە ره‌تكردنه‌وه‌ی گلێنه (cornea) نوێکە کاریگەری ناکاتە سەر توێژاڵەکانی ناوەوەی گلێنه (cornea). مەترسی نەشتەرگەريی (DALK) بەگشتی کەمە. بەڵام لە ڕێگەی ئەم نەشتەرگەرییەوە ناگەین بەو بینینه‌ نایابه‌ی دروستده‌بێت له‌رێگای نه‌شته‌رگه‌ریی گۆڕینی ته‌واوی گلێنه‌كه‌.




نه‌شته‌رگه‌ری چه‌سپاندنی گلێنه‌ (cornea)

لە زۆربەی کەیسەکاندا گلێنه‌ی قوچه‌كی (Keratoconus) لە گەشەکردن دەوەستێت و بینین بەرەوپێشدەچێت. ئەم چارەسەرە ڕێگایەکی سەلمێندراو، جێگرەوە و کاریگەرە بۆ دوورکەوتنەوە لە چاندنی گلێنه (cornea).



گلێنه‌ی قوچه‌كی (Keratoconus) و لاربینی ( ئاستیگماتیزم)

گلێنه‌ی قوچه‌كی (Keratoconus) نەخۆشییەکە دەبێتەهۆی گۆڕان لە گلێنه‌ (cornea) و شێوەکەی لە گۆییەوە دەگۆڕێت بۆ قوچەکی و، دەکرێت نەخۆشییەکە بەردەوامبێت لە بەرەوپێشچوون و ببێتەهۆی دروستبوونی لاربينی (ئاستیگماتیزمی) نائاسایی. لە زۆربەی کەیسەکاندا ناتوانرێت بە چاویلکە و هاوێنە چاکبکرێتەوە. زۆربەی کات کاردەکاتە سەر هەردوو چاو، بە شێوەیەکی نا یەکسان و بە گشتی لە چاوێکدا خێراتر بەرەوپێش دەچێت. پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی چاو دەڵێت "زوو بەکارهێنانی تەکنه‌لۆژیای (چه‌سپاندنی گلێنه‌) زۆر گرنگە و دەکرێت ببێتەهۆی دوورکەوتنەوە لە چاندنی گلێنه‌ لە زۆربەی کەیسەکاندا، بە پێچەوانەوه‌‌، دەبێتە چاره‌سه‌رێكی ناچاری و ده‌بێت له‌ كۆتاییدا ئه‌نجامبدرێت". بە گشتی کەیسە خراپ و بەهێزەکان لە گەنجەکاندا دەبینرێت. بە پێچەوانەوە لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە گلێنه‌ی قوچه‌كی (keratoconus) دروستنابێت، چونكە لەگەڵ تەمەندا گلێنه‌ (cornea) ڕەق دەبێت



تەلەفۆن
00964-750-017-7678
00964-772-77717179
ئیمەیڵ
info@aerc-erbil.com

زانیارییەکانی پەیوەندی:
عێراق/ هەولێر/ فلکەی شێخی چۆڵی، نزیک پاڕکی شانەدار، تەنیشت وێنەگرى سەرهەنگ.

Share by: